خۆپیشاندان لەتاران.. خراپی دۆخی ئابووری ئێرانییەكان دەڕژێنێتەوە سەر شەقامەكان

جیهان

25/06/2018‌ 929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژ بەرۆژ دۆخی ئابووری ئێران بەرەو خراپی دەچێت، ئەوەش نیگەرانی‌و ناڕەزایی خەڵكی ئەو وڵاتەی بەدواوە هاتووە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هەزاران كەسی ئێرانی رژاونەتە سەر شەقامەكانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، هۆكاری خۆپیشاندانەكە خراپی دۆخی ئابووری ئێرانە، بەتایبەتی دابەزینی نرخی تومەن بەرانبەر دراوە بیانییەكان.

ماوەیەكە دۆخی ئابووری ئێران خراپ بووە، بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی ئەمریكا خستوویەتییە سەر ئەو وڵاتە، بەو هۆیەشەوە دراوی ئەو وڵاتە نزمترین ئاستی لەبەرانبەر دۆلار تۆماركردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە