ئەژماركردنەوەی دەنگەكان كێشە دەخاتە ناو ئەنجوومەنە دادوەرییەكەی كۆمسیۆن

عیراق

26/06/2018‌ 1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان، كێشەی خستووەتە ناو ئەو ئەنجوومەنە دادوەرییەی، كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوەدەبەن.

بەپێی رۆژنامەی خلیجی عەرەبی، لەناو ئەندامانی كۆمیسۆن كێشە دروست بووە، بەهۆی ئەوەی بڕیاری ئەوە دراوە تەنیا ئەو دەنگی ئەو سندوقانە ئەژماربكرێتەوە، كە سكاڵایان لەسەرە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو پرسە دەنگی زۆرینە نییەو بەشێك لەئەندامانی لیژنە دادوەرییەكەی كۆمسیۆن داوا دەكەن، تەواوی دەنگەكان ئەژماربكرێتەوە، وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە.

ماوی رابردوو لیژنەیەكی 9 كەسی لەئەنجوومەنی دادوەری لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستبەكاربوون، ئەوەش بۆ ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی پەرلەمانی عێراق.

هـ ـ ح