ڤیدیۆیەكی نوێی هێرشی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر سوپای توركیا

کوردستان

26/06/2018‌ 12183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەناڵی گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی پەكەكەی لە رۆژی ١٦ی نیسان لە شرنەخ لە دژی سەربازانی سوپای توركیا بڵاوكردەوە.

بەپێی ئاژانسیANF  "هێزەكانی گەریلا رۆژی ١٦ی نیسان لەچوراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا لە دژی سەربازانی سوپای توركیای داگیركەر لەگردی گیوزێ كوركێ لە شرنەخ چالاكییەكی كاریگەر و بە شكۆیان ئەنجامدا".

هەر بەپێی ئاژانسەكە "سەربازان و كۆنتراكان (هێزی تایبەتی دژ بە گەریلا) لەو گردەدا بۆ ماوەیەكی درێژ لەلایەن گەریلاوە چاودێریكران. دواتر لە كاژمێر ٠٨:٠٠ و لە رۆژی ١٦ی نیساندا ئەو سەربازانەی توركیا دەستیان بە جموجوڵ و بڵاوبوونەوە بە ناوچەیەدا كردووە. لەو كاتەدا لەلایەن هێزەكانمانەوە گەمارۆدراون و گورزێكی گەورەیان لێدان".

هەروەها ئاشكرایكردووە، "لەو چالاكییەدا ٨ سەربازی سوپای توركیای داگیركەر كوژراون‌و چەندین سەربازی تریش برینداربوون، هێزەكانمان چوونە سەر تەرمی سەربازەكان و دەستیان گرت بەسەر چەكەكانی جۆری جی ٣ و هاوەنێكی ٦٩ ملم دا".

لێرە كیلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە..
هـ ـ ح