ریزبەندی نوێی باشترین پێنج مۆبایلی هەرزانی زیرەكی جیهان

جیهان

27/06/2018‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "GizmoChina" رێزبەندییەكی نوێی بۆ باشترین مۆبایلە زیرەكەكانی جیهان كردووە، كە نرخەكانیان لەنێوان 150 و 200 دۆلارە.

لەسەروو ریزبەندییەكەدا، مۆبایلی "Nubia М2" هەیە، كە كۆمپانیای "ZTE" بەرهەمی هێناوەو نرخەكەی 160 دۆلارەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

تایبەتمەندی ئەو مۆبایلە لەوەدایە رامەكەی چوار گێگا بایتەو میمۆری ناوەكیشی 64 گێگابایتەو خاوەنی شاشەیەكی زۆر باشە.

چوار مۆبایلەكەی تر لەو پێنج مۆبایلە بریتین لە مۆبایلی "Xiaomi" چینی ‌و "Redmi S2"، كە نرخەكانیان 159 دۆلارە.

هەروەها مۆبایلی "Redmi 5 Plus" بـە 190 دۆلارو "Redmi 5" و "Redmi Note 5"، كە ئەوانیش هەمان نرخیان هەیە.

هـ ـ ح