ئەحلام سعودییەكان تووڕە دەكات‌و داوای بایكۆتكردنی ئاهەنگەكانی دەكرێت

جیهان

27/06/2018‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحلام شەمسی خەڵكی سعودییەی لەخۆی توڕە كردووەو داوای بایكۆتكردنی ئاهەنگەكانی دەكرێت.

ئەحلام، دوای ئەوەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی چەند قسەیەكی لەسەر یاساكانی سعودییە، بەتایبەتی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل لەسعودییە كردووە، خەڵكی ئەو وڵاتەی لەخۆی تووڕە كردووە.

توڕەیی خەڵكی سعودییە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەو هەزارەها كەس پۆست‌و كۆمێنتیان لەسەر كردووەو رەخنەیان لێگرتووەو تەنانەت، هێرشیشان كردووەتە سەر.

ئەحلام لەپۆستێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی پیرۆزبایی لەكشانی سعودییە كردبوو، بەوەی رێگەیان پێدراوە، لەمەولا شۆفێری لەوڵاتەكەیان بكەن‌و هیوای خواستبوو زیاتر پێش بكەن، كە ئەوە خەڵكی تووڕە كردبوو.

هـ ـ ح