شیرین عەبدولوەهاب پشتگیری محەمەد سەلاح دەكات

جیهان

27/06/2018‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای دەرچوونی محەمەد سەلاحی میسری لەپاڵەوانییەتی مۆندیالی روسیا، شیرین عەبدولوەهابی گۆرانیبێژی وڵاتەكەی پشتگیری كرد.

شیرین لەمیانی نووسینێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگێكی داناوەو دەڵێت: "ئەی محەمەد سەلاح ئێمە لەگەڵترین".

ئەو هونەرمەندە میسرییە هەروەها نووسیوییەتی، كە ئێمەی میسرییەكان هەموومان تۆمان خۆش دەوبێت‌و تۆش بەردەوامەبە تیكایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممە هەڵبژاردەی میسر، لەیارییەكانی مۆندیال دوای سێ‌ دۆڕانی لەسەر یەك ماڵئاوایی لەیارییەكانی ئەو مۆندیالە كرد، كە ئێستا یارییەكانی لە روسیا بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح