"فەیسبووك" بەكارهێنەرانی لەئالوودەبوون دەپارێزێت

هەمەڕەنگ

28/06/2018‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەردەوام هۆشداری دەدرێت، لەوەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئالوودە دەبن بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەتایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبووك".

لەبەرانبەر ئەو هۆشدارییەدا، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، بەنیازە لەرێگەی سیستەمێكی نوێوە بەكارهێنەرانی لەئالوودەبوون بپارێزێت.

تۆڕەكە سیستەمەكە سەرەتا لەرێگەی ئەو مۆبایلانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردن، كە سیستەمی "ئەندرۆید" بەكاردەهێنن، بەم نزیكانەش سیستەمەكە تاقیدەكرێتەوە.

سیستەمەكە بەشێوەیەكە، فەیسبووك كاتێك بۆ بەكارهێنەرانی دادەنێت، كە چەند دەقیقەیەكی دیاریكراوە لەماوەی هەفتەیەكداو ئەگەر ئەو وادەیە تێپەر بێت، ئەوە فەیسبووكە بۆ بەكارهێنەر رادەگیرێت.

فەیسبووك، دەیەوێت لەو رێگەیەوە خزمەتێكی تر بە بەكارهێنەرانی بكات‌و نەبێتە هۆی كێشە بۆ ئەو كەسانەی رۆژانە تۆڕەكە بەكاردەهێنن.

هـ ـ ح