كێشەی تەندروستی میریام فارس لەئاهەنگێكی گۆرانی بێبەش دەكات

هەمەڕەنگ

28/06/2018‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میریام فارس، هونەرمەندی لوبنانی، هەوادارانی شۆك كرد، كاتێك رایگەیاند، بەشداری ئاهەنگێك ناكات.

میریام فارس، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام"، پەیامێكی ئاراستەی هەوادارانی كردووەو رایگەیاندووە، ناتوانێت بەشداری ئاهەنگی گۆرانی وت لە "كازینو لبنان" بكات.

ئەو هونەرمەندە لوبنانییە راشیگەیاند، بەهۆی كێشەی تەندروستی ناتوانێت بەشداری ئاهەنگەكە بكات، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری نەخۆشییەكەی بخاتەڕوو.


ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو نەشتەرگەرییەك بۆ ئەو هونەرمەندییە لوبنانییە كراو بەو هۆیەوە ماوەی شەش هەفتە لەگۆرانی وتن دووركەوتەوە.

هـ ـ ح