كاریگەری یارییەكانی مۆندیال لەسەر ئامارەكانی لەدایكبوون

هەمەڕەنگ

28/06/2018‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەی شارەزایان، یارییەكانی مۆندیال كاریگەری لەسەر ئامارەكانی لەدایكبوون دەبێت.

هەر بەپێی توێژینەوەی زانستی یارییەكانی مۆندیال كاریگەری لەسەر پەیوەندییە خێزانییەكان دەبێت‌و ئەوەش وا دەكات ژمارەی لەدایكبوونەكانی لەكاتی بەرێوەچوونی مۆندیال زیاتر بێت.

توێژەران نموونەی كارییەكانی مۆندیالی 1966 لە بەریتانیا هێناوەتەوە، كە بەریتانییەكان لەو ساڵە براوەی مۆندیال بوون ‌و ئەوەش كاریگەری لەسەر خەڵكی لەندەن داناوەو ژمارەی لەدایكبوونەكان لەو ساڵە رووی لەزیادبوون كردووە 

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەو ساڵەش كردووە، مۆندیال ئەڵمانیا بەرێوەچوو، ئەویش ساڵی 2006 بووە، بەرێژەی 15% لەدایكبوون زیادیكردووە.

هەروەها ئەو كاریگەرییەش لەساڵی 2014 لەبەرازیل هەبووەو رێژەی لەدایكبوونەكان ساڵی 2017، بەرێژەی 7% زیادیكردووە.

هـ ـ ح