یەكەم وێنەی لیۆناردۆ دی كاپریۆ لەگەڵ براد پیت

هەمەڕەنگ

28/06/2018‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی لیۆناردۆ دی كاپریۆ و براد پیت، دەستیان بەوێنەگرتنی فیلمە نوێكەیان كرد، كە ناوی "Once Upon a Time in Hollywood"،.

فیلمەكە لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریكی كۆینتن تارانتینۆ كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت‌و بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پەخش بكرێت.

لەو بارەوە دی كاپریۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" یەكەم وێنەی لەگەڵ براد پیت بڵاوكردووەتەوە، كە لەچوارچێوەی كاری فیلمەكە گرتوویانە.

مانگی ئازاری رابردوو كۆمپانیای "سۆنی بیكچرز" رایگەیاند هەردوو ئەستێرەی هۆلیوود لیۆناردۆ دی كاپریو و براد پیت بەشداری لەفیملێكی نوێ‌ دەكەن، كە دەهێنەكەی كۆینتن تارانتینیۆ-یە.

رووداوەكانی فیلمەكە بۆ ساڵی 1969 دەگەڕێتەوە، كە باس لەژیانی سەربڕە ئەمریكییەكە "چارلز مانسۆن" دەكات، لەو فیلمەدا دی كاپریۆ رۆڵی ئەستێرەی پێشووی تەلەفزیۆنی ئەمریكی "ریك دالتۆن" دەبینرێت‌و رۆژی پیت-ش رۆڵی "كلیف پۆس" دەبینێت.

 

First look. #OnceUponATimeInHollywood

A post shared by Leonardo DiCaprio (@leonardodicaprio) on

هـ ـ ح