رێگری لەپرۆسەی سپێكردنەوەی پارە بەرپرسێكی عێراق دەداتە خاوەنی خەڵات

عیراق

28/06/2018‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی دارایی عێراقی خەڵاتێكی بۆ ساڵی 2018 لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وەرگرت.

ئەو بەرپرسە عێراقییە، ناوی عەلی موحسین ئیسماعیل-ە، كە پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقییەو خەڵاتەكەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بووە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی پرۆسەی سپیكردنەوەی پارە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

ئەو لایەنەی خەڵاتەكەی داوە بە عەلی ئیسماعیل، "اتحاد المصارف العربیە" بووە، ئەوەش لەچوارچێوەی چالاكییەكانی یەكێتییەكە، كە ئێستا لەپاریس بەرێوەدەچێت.

هـ ـ ح