خواستی لەسەرە.. نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیك دەبێتەوە

جیهان

28/06/2018‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو ئەمڕۆ پێنج شەممەش بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسەكە، سەعات یەكی نیوەڕۆ ئەمڕۆ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 44 سەنت بەرێژەی 0.57% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكان، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 72.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی حەوت سەنت بەرێژەی 0.10 %. بەرزبووەتەوە.

سەرچاوەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی نەوت بەو شێوە بەرچاوە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كێشە بۆ هەناردەی نەوتی چەند وڵاتێك دروست بووە، لەوانە لیبیا، هەروەها بەرهەمی ئەمریكاش رووی لەكەمبوونەوە كردووەو خواستیش لەسەری زۆر بووە.

هـ ـ ح