ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن

جیهان

29/06/2018‌ 1361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، هاوسەرگیری كاریگەری لەسەر تەندروستی بەتایبەتی تەندروستی دڵ هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردووە، زیاتر تووشی نەخۆشییەكان دڵ‌و رووبەڕووی مردن دەبنەوە.

توێژینەوەكە هۆكاری نەخۆشییەكانی دڵی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردووە، لێدانەكانی دڵیایان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ئەنجامدراوەو ئەنجامەكەشی ئەوەی دەرخستووە رێژەی نەخۆشی لەناو ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردووە 42% یە، بەڵان ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان نەكردووە رێژەكە 16% 

هـ ـ ح