شارپرێس:
دانیشتوانو گەشتیارانی شاری مۆسكۆ، سەرسام بوون بەدەركەوتنی كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور لەشەقامەكانی شارەكە.
ئەو كەسەی لەشەقامەكانی مۆسكۆ دەركەوت، خودی كیم جۆنگ ئۆن نەبوو، بەڵكو هاوشێوەیەكەی ناوبراو بوو، كە ئێستا بەسەردانێك لەروسیایە.
كیم لەكاتی سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ خەڵێكی زۆر لێی كۆبوونەوەو ئەویش بۆ دڵخۆشكردنیان بەتۆپی پێ یاری كرد، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.
هـ ـ ح