وێنە.. گرانبەهاترین كێڵگەی نەوتی لەوڵاتی سعودییە

جیهان

29/06/2018‌ 4830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی جیۆلوجی گرانبەهاترین ناوچەی جوگرافی ئاشكراكرد، كە دەوڵەمەندە بەسامانی نەوتی.

ئەو ناوچەیە دەكەوێتە دۆڵێك لەناوچەی "السهبا"‌و "الرمە"، لەباشووری سنووری سعودییە، كە رێژەیەكی زۆر سامانی نەوتی تێدایە.

خاوەنداری ئەو كێڵگە نەوتییە بۆ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعودییە ئارامكۆ دەگەڕێتەوە، كە كاری بەرهەمێنانی نەوتی تێدا دەكرێت.

رووبەڕی ئەو كیڵگە نەوتییە 1200 كلم زیاتر لە 440 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی تێدایە، كە ئەوەش وایكردووە ببێتە گرانبەهاترین ناوچەی جوگرافی لەجیهان.