د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
توركیا به یه‌كێك له ده‌رگا گرنگه‌كان، بۆ تێگه‌یشتنی
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها به هۆی
شوێنه جیۆ-سیاسیه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو هێزی له راده‌به‌ده‌ره‌كه‌یه‌تی و ده‌توانێت
وه‌كو نمونه‌یه‌كی دیار خۆی به هاوبه‌شی رۆژائاواو ئه‌مه‌ریكا بزانێ و ئه‌وانیش
له ناوچه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پشتی پێ ببه‌ستن.. بۆیه ئه‌نقه‌ره
چووه هاوبه‌شێتیه‌كی ستراتیجی درێژ ماوه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكا به
شێوه‌یه‌ك بیكات به "به‌ردی سووچ" له په‌یره‌و كردنی هه‌ر سیاسه‌تێكی
ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
وێستگه‌كانی په‌یوه‌ندی
ئه‌مه‌ریكی –توركی
پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی سارد، بۆچونی زۆر به‌ده‌ركه‌وتن
له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی بایه‌خی ستراتیجی توركیا، به‌تایبه‌تی لای رۆژائاواییه‌كان،
ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆتایی هاتنی مه‌ترسی شیوعیه‌ت و پێویست نه‌مانی "به‌نداوی ده‌رچه‌كان"،
كه تیایدا توركیا رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو به درێژایی جه‌نگی سارد له نێوان ئه‌مه‌ریكاو
یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاراندا..
به‌ڵام له دواییدا
مێژوو ده‌ری خست ئه‌م بۆچونه ته‌ندروست نه‌بوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی هاتنه
ئارای ئه‌و كه‌شه‌وه نه‌بوو كه له قۆناغی دوای ئه‌یلولی 2001 هاته كایه‌وه، و
رۆڵی تازه‌ی به هێزه نوێیه كلاسیكیه‌كانی له نمونه‌ی توركیا به‌خشی، به‌ڵكو
به‌هۆی هه‌ست پێكردنی توركه‌كانه‌وه بو له سروشتی ئه‌و گۆرانكاریه‌و خۆگونجاندن
له‌گه‌ڵیدا و به‌كارهێنانی ئامرازی جۆراوجۆر، ئه‌مه‌ش ئاماده‌بوون و به‌رز بونه‌وه‌ی
رۆڵی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی توركیای زیاد كرد.. پاشان پێویستی توركیا بۆ
رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆڵ بینین له دۆخی ئالۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌ته‌واوه‌تی
ده‌ركه‌وت..
هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له پاش
11ی ئه‌یلول /2001 ئالۆزی و نائۆقره‌یی تێكه‌وت، به‌ڵام هه‌ردوولا سوور بوون كه
جیاوازیه‌كانیان كار نه‌كاته سه‌ر هاوبه‌شێتی ستراتیجی نێوانیان، ئه‌مه‌ش وای
لێ‌كردن پێداوچونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن به په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا بكه‌نه‌وه به
شێوه‌یه‌ك جیاوازیه‌كانیان به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه‌و زیاتر له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه....
له‌و كاته‌وه‌ی توركیا
چۆته " هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سی" "ناتۆ" له پاش جه‌نگی
دووه‌می جیهان، گرنگی توركیا له بۆچونی ئه‌مه‌ریكاو رۆژائاوادا له "ئه‌سپی
ره‌ش" چوه، كه ویستویانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی گرنگ
و كاریگه‌ر له رووی جوگرافی، سیاسی، و شارستانیه‌وه ببه‌ستن..
هه‌ردوو لایان په‌یوه‌ندییه‌كانیان به یه‌كتره‌وه
گرێده‌دا له هه‌ندێ چوارچێوه‌ی دیاریكراودا، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی
ستراتیجیدا، به شێوه‌یه‌ك توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك بوه له كلیله ستراتیجیه‌كان
له‌ناوچه‌كه‌دا به‌وه‌ی درێژ ده‌بێته‌وه له ئه‌وروپاوه تاكو قه‌وقاز و به به‌لقان
و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت..
ماوه‌ی نیو سه‌ده ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا و له لایه‌نی سه‌ربازی و ئابوریه‌وه
پاڵپشتی ده‌كات، ئه‌مه جگه له به‌هێز بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ماوه‌ی جه‌نگی
سارد و پاش ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت تریش له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوونی
هێزه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕ ده‌كرده‌وه له كاتی جه‌نگی كه‌نداوی
دووه‌م له ساڵی 1990..
له قۆناغی دوای 11ی ئه‌یلول
/2001، گرنگی توركیا وه‌كو یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی له چوارچێوه‌ی "جه‌نگی دژی
تیرۆر" كه له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن سه‌رۆك "بۆش"ی كوڕه‌وه راگه‌یه‌نرا،
زیادی كرد.. بۆ نمونه توركیا ئاماده‌بوو یه‌كێك له ماده‌كانی په‌یماننامه‌ی به‌رگری
تایبه‌ت به هاوپه‌یمانێتی "ناتۆ" وه‌گه‌ڕ بخات، كه ده‌قه‌كه‌ی سه‌رجه‌م
ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه ناچار ده‌كات هه‌موو شێوه‌كانی یارمه‌تیدان پێشكه‌ش
به‌و ئه‌ندامه بكه‌ن كه تووشی هێرشی دوژمنكارانه‌ی ده‌ره‌كی بۆته‌وه.. بۆیه له
ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا توركیا هه‌موو ئاسانكاریه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رێگای
دا زه‌وی و ئاسمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كاربهێنرێ بۆ ده‌ست پێكردنی جه‌نگ
دژی ئه‌فغانستان له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2001..
دیاره ئه‌م رۆڵه‌ش جێگای رێزی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه له
رووی مانه‌وی و هێماییه‌وه سوودی له به‌شداری ده‌وڵه‌تێكی موسڵمان بینی له
چوارچێوه‌ی جه‌نگی سه‌ر ئه‌فغانستاندا.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیا 1200 سه‌ربازی
نارد وه‌كو هاوكارییه‌ك، له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی (ئیساف)ی تایبه‌ت به
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، له ئێستاشدا رۆڵی گرنگی هه‌یه له پاڵپشتی لۆجستی و راهێنان
بۆ هێزه‌كانی سوپای ئه‌فغانستان..
سه‌ره‌رای ئه‌م چوارچێوه ستراتیجیه، چه‌ندین كه‌یسی
تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌یه رۆڵ ده‌بینن له وینا كردنی سروشتی په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌مه‌ریكا-توركیا، له‌وانه كه‌یسی "كورد" و هه‌ڵوێست له‌به‌رانبه‌ر
پارتی كریكارانی كوردستان، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له توند‌و تۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی
نێوانیان.. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه
ده‌كات و به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌یناسێنێت، ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر
تێگه‌یشتنی ترس و دڵه‌ڕاوكێی توركیا بنیاد نراوه، به‌وه‌ی له‌كاتی جیابونه‌وه‌ی
كورد له عێراق و دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له باكور، وا له كوردانی توركیاش
ده‌كات هه‌مان شت دووباره بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌ی
باكوری عێراقه‌وه بكه‌ن..
به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ویستی توركیا ده‌كات
بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به شێوه‌یه‌ك وای داده‌نێت بوونه ئه‌ندامی
توركیا له ئه‌وروپا ئامانجێكی سه‌ره‌كیه‌تی، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه ناگرێته‌وه
كه هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی تووركیایه، به‌ڵكو له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێ پردێكی به‌هێز
له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دروست بكات له رێگه‌ی ده‌رگاكانی توركیاوه، له‌لایه‌كی
تریش ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی ستراتیجی له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌رپا بكات له
نێوان هێزه كلاسیكیه‌كانی نمونه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و هێزی نوێی
نزیك و هاوپه‌یمانی خۆی له نمونه‌ی توركیا، و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات
له نمونه‌ی پوڵه‌ندا..
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-توركیا له ماوه‌ی
هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (بۆش) ی كوڕ، ئالۆزی و ساردی به‌خۆیه‌وه بینیبێ، به‌ڵام
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی نه‌داوه وه‌كو هاوبه‌شێكی ستراتیجی ده‌ستی لێ به‌ربدات
هه‌رچه‌نده ناكۆكیه‌كانیشان قوڵ بوبێته‌وه.. له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌و هه‌نگاو هه‌ڵدانه‌ی
كه حكومه‌تی (داد‌و گه‌شه‌پێدان)نای له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا زیاتر توركیای به‌ره‌و
پێش برد، به‌وه‌ی گرنگی زۆری به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی
وه‌كو (باخێكی پشته‌وه) ته‌ماشای ده‌كرد، به‌ڵكو به یه‌كێك له ده‌روازه گرنگه‌كانی
ده‌زانی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ندامێتی ره‌تبكاته‌وه..
ئه‌مه‌ش به روونی له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده
توركیا خۆی له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تێوه‌بگلانایه، ئه‌وه‌نده زیاتر
داوای ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوبه‌شی و رازی كردنی وه‌كو هاوپه‌یمانێك و پشت پێ به‌ستوویه‌ك
زیادی ده‌كرد.
زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، توركیا وه‌كو یه‌كێك له كلیله گرنگه‌كانی سیاسه‌تی
ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنیته‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و قه‌وقاز، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
چه‌ند ئه‌گه‌رو هۆكارێك، گرنگترینیان:
رۆڵی گرنگی توركیا وه‌كو ده‌رگایه‌كه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بۆ ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا گرنگن، وه‌كو ئیسرائیل، عێراق، ئێران، سوریا، ئه‌رمینیا، جورجیا و ئازه‌ربێجان، سه‌ره‌رای رۆڵێكیمیحوه‌ری ده‌بینێت له سه‌قامگیركردنی ئه‌و پشتوێنه‌یه‌ی له ناوه‌راستی ئه‌وروپاوه تاكو لێواری هیندو روسیا درێژ ده‌بێته‌وه.
شوێنی ستراتیجی توركیا، وه‌كو رێره‌وێكی ده‌ریایی و كه‌شتیوانی، به‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌ریای ره‌ش و قه‌وقازو ناوه‌راست ده‌بڕێت.
گرنگی توركیا وه‌كو رێره‌وێكی یه‌ده‌گی بۆ دابین كردنی نه‌وت و گاز له وڵاتانی ناوه‌راستی ئاسیا بۆ ئه‌وروپا له هیڵی (جیهان –باكۆ)، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ هێڵی روسی كه له رێگه‌ی ئۆكرانیاوه ده‌ڕوات.
ته‌ماشاكردنی توركیا به‌وه‌ی نمونه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی موسڵمانه، و له‌هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه ئه‌مه‌ش وێنه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستجوانتر ده‌كات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مه‌ریكا وا ده‌بینێت، كه توركیا ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگتر له زیاتر له‌لایه‌كه‌وه ببینێت، هه‌ر بۆیه له‌م هه‌شت ساڵه‌ی دواییدا چالاكیه‌كانی توركیا به روونی هه‌ستی پێده‌كرێت و خۆی وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی حساب بۆ كرا‌و نمایش ده‌كات، و جوله ده‌ره‌كیه‌كانی فراوانتر كردوه، ئه‌مه‌ریكاش زیاتر هانی ده‌دات و پێی وایه رۆڵی نوێی توركیا له ناوچه‌كه مه‌به‌ستی زیاتر ده‌پێكێت، له‌وانه:
دروست بوونی هاوسه‌نگی ستراتیجی له نێوان توركیا‌و ئێران، ئه‌مه‌ش له‌دوای دروست بوونی ئه‌و بۆشایه‌ی كه نه‌مانی رژێمی سه‌دام حوسین دروستی كرد.
سوود وه‌رگرتن له رۆڵی توركیا بۆ چاككردنی وێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌دوای داگیركردنی عێراق..
سوود وه‌رگرتن له رۆڵی توركیا بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و كورده‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ترسا كه دابه‌ش بوونی عیراق ده‌بێته هۆی درێژ بوونه‌وه‌ی قه‌له‌مره‌وی زیاتری ئێران له عێراق، سه‌ره‌رای هۆكاری ئه‌منی كه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
سوود وه‌رگرتن له‌و په‌یوه‌ندیه باشه‌ی كه توركیا هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سوریا‌و ئیسرائیل هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو (كه‌ناڵێكی پشته‌وه) ئیداره‌ی دانوستاندنی نێوان هه‌ردوولا بدات..
سوود وه‌رگرتن له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت له نێوان ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ك، ره‌نگه له داهاتوشدا له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تر..