فێستیڤاڵی نمایشی ئۆتۆمبیلە كلاسیكەكان لەتوركیا

هەمەڕەنگ

30/06/2018‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فێستیڤاڵی ئۆتۆمبیلە كلاسیكەكان لەئیستانبوڵ، هەوادارانی ئەو ئۆتۆمبیلانەی كۆكردەوە.

ئەم فێستیڤاڵە، كە یەكەمجارە لە پێشانگای تویاپی ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت، لەدەستپێكیدا سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی ئۆتۆمبیلە ئەنتیكەكانی توركیا ئیلكەر تایاڵی رایگەیاند، خاڵی هاوبەشی هەموو ئەوانەی لەچالاكییەكەدا بەشدارن، ئۆتۆمبیلە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، تایاڵی راشیگەیاند "ئۆتۆمبیلە كلاسیكەكان رێڕەوێكیان هەیە لە 1886ەوە دەستپێدەكات تا 1980، هاوكات لە فێستیڤاڵەكەدا بەرەوپێشچوونی پیشەسازیی ئۆتۆمبَلیش دەبینرێت".

هەروەها رایگەیاند "بەو ئۆتۆمبیلە كلاسیكانەی، كە لەسەرانسەری جیهانەوە بەشدارییان كردووە، یەكەم فێستیڤاڵی ئۆتۆمبیلی كلاسیكی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدەین".

فێستیڤاڵەكە، كە بڕیارە سێ رۆژ بەردەوامبێت، 500 ئۆتۆمبێلی كلاسیك تێدا نمایش كراوەو تائێستا خەڵێكی زۆر بەشدارییان كردووە.

هـ ـ ح