منداڵێكی فەرەنسی بەماوەیەكی كاتی پێوانەیی دەریای باكوور دەبڕێت

هەمەڕەنگ

30/06/2018‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێكی فەرەنسی، كە تەمەنی تەنیا 12 ساڵە، ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، ئەوەش بەبڕینی درێژایی دەریای باكوور.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو منداڵە ناوی تۆم جۆرۆن بووە، كە بەماوەی 25 سەعات، دەریای ئەتلەسی باكووری لەرێگەی ماتۆڕی خێراوە بڕیوە.

تۆم جۆرۆن گەشتە دەریاییەكەی لەدوورگەی ئایل ئۆف وایت لەبەریتانیاوە دەستیپێكردووەو خۆی گەیاندووەتە دوورگەی چیربۆرج لەباكووری فەرەنسا، كە ماوەكەی 96.56 كیلۆمەتر. 

تۆم، ئەو ماوەیەی بە 24 سەعات‌و چل‌و چوار دەقە بڕیوە، كە تەواوی ماوەكە 4.19 میلەو هەر سەعاتێكیش 7.76 كیلۆمەتری بڕیوە.

هـ ـ ح