شارپرێس: بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سزادانی شۆفێرێكی راگەیاند، كە بەشێوەیەكی "نایاسایی" جوانكاری بۆ ئۆتۆمبیلەكەی كردووە. بەرێوەبەرایەتییەكە، لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، چەند وێنەیەكی ئۆتۆمبیلەكەی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە: "ئەم ئۆتۆمبیلە چەندین سەرپێچی جیاجیای ئەنجام دابوو، پسووڵەی ئاگاداركردنەوەی بۆ كرا، خۆتان تەماشای وێنەكان بكەن بزانن چەند سەرپێچی تێدادا دەدۆزنەوە، ئێمە هەندێكیتان بۆ دیاری دەكەین: ١: بەكارهێنانی لەزگەی جام تاریك ٢: بەكارهێنانی پەردە (دووجۆر پەردە!) ٣: دانانی بووكەڵە لە ژێر پایدەرەكان كە دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە ستۆپ گرتن و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە. ٤: بەكارهێنانی جوانكاری زیاد لە پێویست. وێنەی ئۆتۆمبیلەكە، كە زۆر جیاوازە لەئۆتۆمبیلی ئاسایی..