دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین نزمترین نرخ تۆماردەكات

جیهان

30/06/2018‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە دابەزینی نرخەكەی بۆ خوار پێنج هەزارو ٨٠٠ دۆلار، دراوی ئەلیكترۆنی بیتكۆین نزمترین نرخی لەمانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە تا ئێستا تۆماركرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئانادۆڵ، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دراوی بیتكۆین نرخەكەی بۆ پێنج هەزارو ٧٩٠ دۆلار دابەزی، ئەوە نزمترین نرخی ئەو دراوەیە لە ١٢ی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بیتكۆین، كە دوێنی لەسەدا ٤،٥ی نرخەكەی لەدەستدابوو، رۆژی سێشەممەش لەسەدا ٢،٧ دابەزینی بە خۆوە بینیبوو.

ساڵی ٢٠١٧ ساڵی زێڕینی دراوەكە بوو بەوەی، كە لە سەدا هەزارو ٣٠٠ی نرخەكەی زیادیكردبوو، لە ١٧ كانوونی یەكەمدا تا ١٩ هەزارو ٨٩٢ دۆلار بەرزببووەوە و بەو شێوەیەش بەرزترین نرخی خۆی تۆماركردبوو.

لەو بەروارەوە تا ئێستا بیتكۆین لەسەدا ٧١ی نرخەكەی لەدەستداوە و لەسەرەتای ساڵیشەو تا ئێستا لەسەدا ٥٨ نرخەكەی كەمیكردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە