شارپرێس: چیای «مۆناستیریس» لەكۆریای باكوور، دورگەی سعودیەی عەرەبیو تاوەری ھونەری دیكۆ لەمۆمبای لەنێو ئەو لیستە نوێیەدان، كە رێكخراوی یونسكۆ بۆ ڕیزبەندی شوینەوارە مێژووییەكانی جیھان بڵاوكردەوە. ئەندام بوون لەنێو لیستەكەی یونسكۆ پارێزراوی زیاتر بۆ شوینەوارەكان دەستەبەر دەكات لەڕێكەوتن و بەڵێنامە جیھانییەكاندا . رێكخراوی كلتوری نەتەوەیەكگرتووەكان لەمیانەی كۆبوونەوەیەك لەبەحرێن، جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە پێویستە لیستی سنورنامەی جیھانی زیاتر پارێزگاری لەكلتور و مێژوو و بەھا زانستییەكانی گەلان بكەن كۆمەڵێك لە شوینەوارە ھەڵبژێردراوەكان: قەلھات بەندەری كۆنی شاری عەمان. قەلھات لەخۆرھەڵاتی عمان لەشاری شورادا لەسەدەی ١١ تا ١٥ ی زاینی بنیادنراوە . ناگاسیك «پەناگەی خۆ حەشاردانی مەسیح » راپۆن. كلێسەی نۆكوب لەناگاسیك ، دورگەی كیوشو، كە لە ١٠ گوند پێكھاتووە، قەڵایەكو كلێسایەكی ڕۆمی لەنێوان سەدەی ١٨ و١٩ زاینی بنیادنراوە، كە ھاوكاتی راكردن و نەھامەتی مەسیحییەكانی جاپان بوو. گۆتیكو تەلاری ھونەریدیكۆ ، مۆمبای ، ھیندستان یەكێك لەپڕۆژە و مۆركەكانی بەشارستانی بوونی ھندیەكان لە سەدەی ١٩ زاینیدا ، پێك دێت لە باڵەخانەی ناوازە تەلاری بازرگانی . ئەل ئەھسا «دورگەی گەشەسەندنی كلتور» ،سعودیەی عەربی . ئەل ئەھسا لەخۆرھەڵاتی فەنزویلی عەرەبی گەورەترین دورگە لە جیھاندا، كە نیشتمانی مرۆڤ بووە لە چاخی بەردینەوە تا ئێستا و پێكھاتووە لە نزیكەی ٢.٥ ملیۆن داری خورما ، باخچە ، جۆگە، كانی ، بیر باڵەخانەی مێژووییو تەلارسازی ناوازە . چیای «مۆناستیریس» لەكۆریای باكوور. دیمەنی شوێنەواری ساسانی ، ھەرێمی فارسی ئێران. وەڕگێڕانی: سندی ئەنور