توركیا بۆ گەمارۆكانی سەر ئێران دژی ئەمریكا دەوەستێتەوە

جیهان

01/07/2018‌ 2703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا دژی ئەو هەوڵانەی ئەمریكایە، كە ماوەیەكە دەیەوێت گەمارۆ بخاتە سەر ئێران، بەتایبەتی لەبواری بازرگانی نەوتی.

رۆژنامەی "رای الیوم" بڵاویكردەوە، كە ماوەیەكە ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران زیاتر بكات، بەتایبەتی لەبواری نەوت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەمریكا داوای لەچەند وڵاتێكی ئەوروپی‌و هندستان‌و چین‌و روسیا كردووە، كە نەوتی ئێران نەكڕن، لەناو وڵاتانی ئەوروپاش توركیا هەیە.

بەپێی رۆژنامەكە توركیا دژی ئەو گەمارۆیانەیە، كە ئەمریكا بەنیازە لەبواری نەووت بیخاتە سەر ئێران‌و ئامادەنییە پابەندی داواكارییەكەی واشنتۆن لەدژی تاران بێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، توركیا بەردەوام دەبێت لەكڕینی نەوت‌و گاز لەئێران، كە بەنگە ئەوە نیگەرانی ئەمریكای لەدژی ئەنقەرە لێبكەوێتەوە.

رۆژنامەكە قسەی ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیای بەنموونە هێناوەتەوە، كە پێشتر رایگەیاندبوو، توركیا پابەندی ئەو داواكارییەی ئەمریكا نابێت، كە بۆ گەمارۆخستە سەر توركیا خستوویەتییە روو.

هـ ـ ح

بەپەلە