هۆشداری لەخواردنەوەی چا لەدوای نانخواردن دەدرێت

هەمەڕەنگ

01/07/2018‌ 1557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ هۆشداری لەخواردنەوەی چا لەدوای نانخواردن بەشێوەی راستەوخۆ دەدات.

بەپێی توێژینەوەكە كۆمەڵێك باوی كۆمەڵایەتی زیانی تەندروستی بۆ سەر ژیانی خەڵكی دەبێت، یەكێك لەو باوانە خواردنەوەی چایە راستەوخۆ دوای نانخواردن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە گۆڤاری "لایف ئیلس" ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، چای رەش هۆكارێكی بۆ دروستكردنی مادەی ڤینۆل ‌و تانین، كە ئەو مادانە هۆكارێكن بۆ كەمكردنەوەی رێژەی ئاسن لەناو خوێن، ئەوەش زیانی هەیە بۆ جەستە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، نەبوونی ئاسنی پێویست لەناو خوێن كاریگەری راستەوخۆی لەسەر گەدە دەبێت، كە بەرپرسیارە لەهەرسكردنی خۆراك.

توێژینەوەكە ئامۆژگاری ئەوانەشی كردووە، كە نەخۆشی شەكرە، یان نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە، رێژەی خواردنەوەی چا كەمبكەنەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر جەستەیان دروست نەبێت.

هـ ـ ح