بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

01/07/2018‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 31 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە زیادبوونی هەفتانەی 8.2% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 33 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 79.55 دۆلار، كە ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

ئەمریكا ماوەیەكە هەڕەشەی گەمارۆدانی زیاتری ئێران دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەو كێشەو ئاڵۆزییە سیاسی‌و سەربازییانەی لەنێوان هەردوولا هەیە، كە ئەوە بازاڕی نەوتی نا جێگیركردووە.

هـ ـ ح