پارە گەیشتووەتە هەولێر.. دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

کوردستان

01/07/2018‌ 4499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی بۆ كوردسات ئاشكرایكرد، كە ئەمڕۆ یان سبەینێ لیستی دابەشكردنی موچە رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكراشیكرد، كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٣٧٨ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە خراوەتە سەر حسابی بانكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری ھەرێم.

بەقسەی سەرچاوەكە بۆ دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی مووچەش، وەزارەتی دارایی وردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتەكانی تر دەستپێكردووە.

ھەروەھا راشیگەیاند "ئەمڕۆ یان سبەینێ، لیستی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنرێت، كە یەكەمین وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، دوای ئەوەش وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دێن".

هـ ـ ح