ئێران بۆ ئەندامانی ئۆپێك: خۆتان لە بڕیاری تاكلایەنە بپارێزن

جیهان

01/07/2018‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی ئێران داوا لە ئەندامانی ئۆپێك دەكات "خۆیان لە بڕیاری تاكلایەنە بپارێزن"، ئەو داوایەش دوای ئەوە دێت سعودیە رازیی بووە بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەم مانگەدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا داوای لە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك كردووە "وابەستەی بەڵێنەكانیان بن و خۆیان لە هەر هەنگاوێكی تاكلایەنانە بپارێزن كە ببێتە هۆی بنكۆڵكردنی یەكگرتووی و سەربەخۆیی".
  
زەنگەنە ئاماژەی بەوەشكردووە، " زیادكردنی بەرهەمەكانی هەر ئەندامێك لە دەرەوەی بەڵێنەكانی بڕیاری ئۆپێك، دەبێتە هۆی شكاندنی بەندەكانی رێككەوتنەكە."

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی نەوتی ئێران نامەیەكی بۆ سوهەیل مەزرویی، وەزیری نەوتی شانشینی سعودیە نوسیووە كە لە ئێستادا سەرۆكایەتی رێكخراوی ئۆپێك دەكات بۆ ساڵی 2018، داوای لێكردووە بیری ئەندامانی ئۆپێك-ی خاتەوە كە وابەستەی رێككەوتنەكەی مانگی رابوردوو بن كە لە ڤییەنا واژۆكرا.

22 ی مانگی 6ی ئەمساڵ نوێنەرانی ئۆپێك لە ڤیەننا رازیبوون بەزیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 700 هەزار بۆ یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
ه.م