"وەحش"ی وەرزشی.. ئەستۆن مارتن نمایش بەئۆتۆمبیلەكەی نوێیەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

01/07/2018‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەستۆن مارتن نمایشی بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە ناوی "DBS Superleggera"و بە "وەحش"ی وەرزشی ناسراوە.

ئۆتۆمبیلەكە لەسەر دیزاینی ئۆتۆمبیلی كۆمیانیاكە،"DB11" دیزاین كراوە، كە بەمادەیەكی كربۆنی تەنك دروستكراوەو بەو هۆیەشەوە كێشی سووكە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی تۆربینی وەرزشی 12 بستۆنییەو هێزەكەی 5.2 لیترەو تواناكەشی 715 ئەسپە، خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ سەعات، تەنیا بە 3.4 چركە دەبێت‌و بەرز دەبێتەوە بۆ 340 كلم/ سەعات.

لەئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیای ئاستۆن مارتن كۆمەڵێك تایبەتمەندی تر لەتۆتۆمبیلی "DBS"ی هەیە وەك لەم ڤیدیۆیەدا دەبیترێت.

هـ ـ ح