ژنانی جیهان بە چ جۆرە پیاوێك سەرسام دەبن؟

هەمەڕەنگ

01/07/2018‌ 6152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی هێلێن فیشر، كە لەزانكۆی رۆتجرز پسپۆری لەزانستی مرۆیی هەیە، لەتەواوی جیهاندا ئافرەتان بەچەند هۆكارێك سەرسامی پیاوان دەبن.

توێژینەكە، لەرۆژنامەی "Psychology Today" بڵاوبووەتەوەو باسی لەوە كردووە، كە چەند تایبەتمەندییەك لەپیاوان هەیە، دەبنە هۆی سەرنجراكێشانی ژیان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، هەنگاوی یەكەم بۆ سەرنجراكێشانی ئافرەت دەموچاوی رەگەزی بەرانبەریانە، كە ئەوە كلیلی كردنەوەی دڵی ژنانە بۆ پیاوان، چونكە ژن لەیەكەم سەیركردن سەیری چاوی پیاو دەكات.

هەنگاوی دووەمیش باڵای پیاوە بۆ ژنان، كە باڵا بەرزی گرنگییەكی زۆری هەیە بۆیان، بەتایبەتی ئەو پیاوانەی باڵایان لەسەروو 170 سەنتیمەترەوە.

لەم هەنگاوەی توێژینەوەكەدا، 60 پیاو بەشدارییان كردووەو لەلایەن ژنانەوە ئەو پیاوانە پەسەندكراون باڵا بەرزبوون.

هەنگاوی سێیەمیش ژنان بەلایانەوە گرنگە ئەو پیاوانەی بەتەمەن لەخۆیان گەورەترن، هەڵبژێرن، بەتایبەتی جیاوازی تەمەنیان لەدوو بۆ سێ‌ ساڵیدا بێت.

هـ ـ ح