ئابووری ئێران بەرەو هەرەسهێنان دەڕوات
دووبارەبوونەوەی سیناریۆی رووخانی دەسەڵاتەكەی سەدام

جیهان

01/07/2018‌ 4339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا تودەی بڵاویكردەوە، ئابووری ئێران لە ئێستا بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، بەپێی وتەی شارەزاییەكی ئابووریش سزاکانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و هەرەسهێنانی ئابووری ئەو وڵاتە بەوشێوەیە، هاوشێوەی ئەو هەرەسهێنانە ئابووریەیە كە ئەمەریكا بەسەر سەدام حسێن-دا هێنانی لە عێراق.

ئاژانسەكە بەئاماژەدان بەوتارێكی ئەحمەد حسێنی، شارەزایی ئابووری نوسیوویەتی، "خۆپیشاندانەكانی ئێران گەیشتوونەتە بەشی باشووری ئێران كە ئازەرییەكان تێیدا نیشتەجێن"، بەپێی وتەی حسێنی، كە بە پێگەی haqqin.az ی وتووە، كۆمپانیاكانی فەرش و ئاڵتون لە تەبرێز بەرەو هەرەسهێنان هەنگاو دەنێن.

ئەحمەد حسێنی پێی وایە، رووخانی ئابووری ئێران دەبێتە هۆی رووخانی هاوڵاتیانی ئێران و پێشكەوتنەكانیان.

دوای كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتنامەی ئەتۆمی ئێران لە مانگی 5ی ئەمساڵدا و فشار خستەسەر تاران ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان هەنگاوی ناوەو دراوی ئەو وڵاتە (تمەن) نیوەی بەهاكەی لە دەستداوە.
  
بەپێی راپۆرتەكە ئەوەی زیانی گەورەی لە ئێران داوە داوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا-یە لە كۆمپانیاكانی نەوتی جیهان بۆ راگرتنی كڕین و هێنانی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش وایكردووە فشارەكانی سەر تاران زیاتر ببێت.

نەوت لەسەدا 64ی داهاتی كۆماری ئیسلامی ئێران پێكدەهێنێت، ئەو وڵاتە وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات پشتی پێدەبەستێت، كە لەو رێگەیەوە پارە بە بەهاكانی وەک دۆلار و یۆرۆ دەچنە ئەو وڵاتەوە.

ئەحمەد حسێنی، شارەزای ئابووریی پێشی وایە، ئەو سزایانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و هەرەسهێنانی ئابووری ئێران بەوشێوەیە هاوشێوەی ئەو هەرەسهێنانە ئابوورییەیە كە ئەمەریكا بەسەر سەدام حسێن-ی هێنان لە عێراق.

هاوكات بانكی ناوەندی ئێران رایگەیاندووە، لە ئێستادا رووبەڕووی سزاو فشارێكی نێودەوڵەتی زۆر بووەتە لە جێبەجێكردنی مامەڵە داراییەكاندا تەنانەت لە ناوخۆی ئێرانیشدا، بانكەكە ئەوەشی بۆ ئەو هەڵە گەورانە گەڕاندووەتەوە كە كراون لە رابردوودا، كە بۆماوەیەك بانكی ناوەندی و بانكە بازرگانییەكان هەستاون بە دانانی سودی ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 20 بۆ لەسەدا 23، بەڵام كاتێك ئەمەریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاند بانكەكانی ئێران رێژەی سودیان كەمكردەوە بۆ لەسەدا 10 تا 15.

راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕیارەی بانكەكانی ئێران بووەتە هۆی خۆشحاڵی هاوڵاتیان بەوەش روویان لە كڕین دۆلار و دراوە بیانییەكان كردووە، ئەوەش وایكردووە پارەی بیانی لە بازاڕی رەشدا كەمببێتەوە.

ه.م