5 ئەستێرە.. ئۆتێلێكی تایبەت بەسەگەكان بەخزمەتگوزاری بەرزەوە

هەمەڕەنگ

02/07/2018‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرمایەدارێكی لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، ئوتێلێكی تایبەت بەسەگەكان كردووەتەوە، كە خزمەتگوزاری بەرزی تێدا پێشكەش دەكرێت.

ئوتێلەكە خاوەنی پێنج ئەستێرەیە، ئەوەش بەهۆی بەرزی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ ئەو سەگانەی لەناو ئوتێلەكە دەمێننەوەو لەلایەن خاوەكانیان بۆ ماوەیەك دادەنرێن.

لەئوتێلەكەدا چاودێرییەكی وردی كامێرا بۆ چاودێركردنی سەگەكان هەیە، ئەمە جگە لەبوونی مەلەوانگەو هۆڵی وەرزشی‌و ژووری تایبەت بەسەگەكان، بەتەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە.

لەئۆتێلەكە راهێنانی تایبەتی وەرزشی بەسەگەكان دەكرێت، لەگەڵ ئەوەش لەو ماوەیەی دەمێننەوە، خواردنی باشیان پێدەدەرێت.

لەگەڵ ئەوەی خزمەتگوزارییەكی زۆر پێشكەشی سەگەكان لەو ئوتێلە دەكرێت، نرخەكەشی گونجاوەو بۆ هەر رۆژێك مانەوە بۆ هەر سەگێك بڕی 100 دۆلار لەخاوەنەكەی دەسەنرێت.

هـ ـ ح