شارپرێس:
شارەزایان لەشاری چۆنگشانی چیی، بینایەكیان رووخاند، كە لە 10 نهۆم پێكهاتبوو.
ئەو شارەزایانە لەرێگەی بەكارهێنانی مادەی تەقەمەنی و بەماوەی 10 چركە ئەو بینایان تەقاندووەتەوە، كە خۆی پێشتر وەك ئوتێل بەكارهێنراوە.
ئوتێلەكە لەرێگەی بەكارهێنانی مادەی پێشكەوتووی تەقەمەنیو بەشێوەیەكی ئەندازەیی تەقێنراوەتەوە، بۆ ئەوەی زیانی بۆ بیناكانی دەوروبەری نەبێت.
لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، كە پرۆسەكە بەشێوەیەكی رێكوپێكو بەسەركەوتووی دەتەقێنرێتەوە، كە بڕیارە لەشوێنی ئەو ئوتێلە بینایەكی تر دروست بكرێت.
هـ ـ ح