ئەو مادانەی هۆكارن بۆ خێراتركردنی لێدانەكانی دڵ

هەمەڕەنگ

02/07/2018‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وا باوە تەنیا خواردنەوە كحولییەكان هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی لێدانەكانی دڵ، كە ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، كە زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا لە سان فرانسیسكۆی ئەمریكا ئەنجامیانداوە، جگە لەخواردنەوە كحولییەكان چەند ماوەیەكی تر هەیە، كە دەبنە هۆكاری زیادبوونی لێدانەكانی دڵ.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، مادەی كافین، كە لەچاو قاوە هەیەو هەروەها خواردنەوە گازییەكانیش هۆكارن بۆ ئەوەی لێدانەكانی دڵی مرۆڤ زیاتر بكەن.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە جگە لەو مادانەش شوكولاتە، بەتایبەتی ئەو شوكولاتانەی مادەی كافاینیان زۆرە، هۆكارە بۆ زیادبوونی لێدانەكانی دڵ.

لەگەڵ ئەوەش ناڕێكی ئۆڕمۆنی ئەسۆلین، كە بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە دروست دەبێت، هۆكارە بۆ زیادبوونی لێدانەكانی دڵ.

هـ ـ ح