بەڵێنەكەی شا سەلمان بۆ ترامپ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

02/07/2018‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو بەڵێنەی شا سەلمان پاشای سعودییە، بەدۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داویەتی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 65 سەنت بەرێژەی 0.9% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 55 سەنت بەرێژەی 0.7% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.68 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەدوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كرد، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا گەمارۆی زیاتری خستە سەر ئێران، بەڵام ترامپ بۆ رێگری لەو بەرزبوونەوەیە، داوای لەشا سەلمان كرد، سعودییە بەرهەمی زیاتر بخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح