یەكێتی ئەوروپا: دەتوانین 294 ملیار دۆلار تۆڵە لە ئەمەریكا بكەینەوە

جیهان

02/07/2018‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند، دەتوانن بە بڕی 294 ملیار دۆلار تۆڵە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكەنەوە، ئەگەر بێت و واشنتۆن بڕیاری ئەوە بدات باجی گومركی زیادە بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاوردە دەكرێن.

كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ئەو هۆشدارییەی لە نامەیەكدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای نوسیووە، سەبارەت بە ناكۆكییە دوولایەنە بازرگانییەكانی نێوان وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا.

ئاماژە بەوەكراوە، گرتنەبەری رێكاری سەپاندنی باجی گومركی زیادە لە لایەن واشنتۆنەوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و پارچە یەدەگانەی رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت، "بێجێیە و لەڕووی ئابوورییەوە بێ مانایە".

 بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییانەی ئەنجامدراون ئەگەر بێت و ئەمەریكا بەڕێژەی لەسەدا 25 باج بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێل و پارچە یەدەگانەی كە لە ئەوروپاوە هەناردەی ئەو وڵاتە دەكرێن، ئەوا رەنگە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی كاردانەوە لە رێگەی گرتنەبەری ژمارەیەك رێكارەوە كە دەگاتە 294 ملیار دۆلار.
ە.م