نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

03/07/2018‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی كێشە لەهەناردەی نەوتی لیبیا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 41 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.71 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی خاوی پێوانەیی ئەمریكا ، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكایە، لەكۆتا مامەڵەكان 57 سەنت بەرێژەی 0.8% بەرزبووتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەوەی سعودییە رازی بوو بە زیادكردنی بەرهەمەكانی، دوای ئەوەی ئەمریكا داوای لێكرد بۆشایی كەمی بەرهەم پڕبكاتەوە.

هـ ـ ح