یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا: یواکیم لۆف تا مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر دەمێنیتەوە

sharpress.net

167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/07/2018‌

شارپرێس:
بەفەرمى یواکیم لۆفى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا تا دواى مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر لە پۆستەکەیدا مایەوە.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیا لە پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە "یواکیم لۆف وەک راهێنەر تا ٢٠٢٢ لە پۆستەکەیدا بەردەوام دەبێت، هەرچەندە ئەڵمانیا لە قۆناغى کۆمەڵەکانى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیادا کرایە دەرەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە "لە کۆبوونەوەیەکدا، کە هەینى رابردوو لە رێگەى تەلەفونەوە ئەنجامدراوە، بە کۆى دەنگ رێککەوتوون لەسەر بەخشینەوەى متمانە بە لۆف، تا ئاستى هەڵبژاردەکە هاوسەنگ بکاتەوە، پێش بەشداریکردن لە خولى نەتەوەکانى ئەوروپادا".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەڵمانیاى پاڵەوانى مۆندیالى ٢٠١٤ى بەڕازیل، لە مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیادا یەکەم یارى بە مەکسیک دۆڕاند.
هـ ـ ر





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved