100 پلە ژێر سفر.. ئاشكراكردنی ساردترین ناوچەی سەر گۆی زەوی

جیهان

04/07/2018‌ 5774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی جیۆلۆلجی، ساردترین ناوچەی گۆی زەویان دۆزییەوە، كە پلەی گەرما تێدا دەگاتە 100 پلە ژێر سفرە.

توێژەران ئەو ناوچەیان لەدوورگەیەكی رۆژهەڵاتی نیوەگۆی باشووری زەوی دۆزیوەتەوە، كە بە بەردەوامی پلەی گەرما 98 پلەی ژێر سفرەو ناوە ناوەش دەگاتە سەد پلەی ژێر سفر، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی "سی بی سی"ی كەنەدی.

ئەو پلە گەرمایەی لەو ناوچەیە تۆماركراوە پلەیەكی پێوانەییەو لەهیچ ناوچەیەكی تری جیهان تۆمارنەكراوە، دوای ئەوەی ناوەندی "NSIDC" لەزانكۆی كۆلۆرادۆی ئەمریكا توێژینەوەیەكی لەو بارەوە ئەنجامداوە.

هەر لەو ناوچەیە، لەساڵی 2013 پلەی گەرمای 93 پلەی ژێر سفر تۆماركراوە، بەڵام بەم دوایانە پلەكانی گەرما لەو ناوچە زیاتر نزمبووەتەوە.

هـ ـ ح