نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

04/07/2018‌ 226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، بەشێوەیەك نرخی نەوتی ئەمریكا لە سەروو 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 20 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 46 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆماردەكات‌و هۆكارەكەشی بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی چەند وڵاتێكە، لەوانە ئەمریكا.

هـ ـ ح