لیستی ئەو كەسانی زۆرترین كاریگەرییان لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت هەیە

هەمەڕەنگ

04/07/2018‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "تایم"ی ئەمریكی لیستی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە زۆرترین كاریگەرییان لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت هەیە.

لیستەكە لەناوی هونەرمەندانی بواری گۆرانی‌و فیل‌و سەرمایەداران‌و كەسانی سیاسی پێكهاتوون، كە زۆرترین كاریگەرییان لەناو تۆڕەكانی ئینتەرنێت هەبووە بۆ ساڵی 2018.

لەسەروو ریزبەندی لیستەكەدا، هونەرمەندی ئەمریكی ریهانا هەیە، ئەوەش لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام"‌و "سناپ چات" بەرێژەی 4%..

هەروەها گۆرانیبێژی لاوی ئەمریكی كایلی جینەر لەگەڵ منداڵەكانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام كاریگەری زۆری هەبووەو بەو هۆیەشەوە ناوبانگی زۆری لەسەر ئاستی ئەمریكاو جیهان بۆ پەیدا بووە.

لەدوای ئەوانیش دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دێت، كە یەكێكە لەو كەسانەی لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت كاریگەری زۆری هەبووە، بەتایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

راپەری بەناوبانگیش كانی ویست، لەتۆڕی "وا تس ئاپ" یەكێك بووە لەو كەسانەی زۆرین كاریگەری هەبووە، هەروەها چالاكوان رەیان، كە تەمەنی تەنیا 6 ساڵە، كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەتۆڕەكانی ئینتەرنێت.

هـ ـ ح