حكومەتی عێراق رازی نییە نەوتی كەركوك لەهەرێمەوە هەناردە بكات

عیراق

04/07/2018‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراق رازی نییە نەوتی كەركوك لەهەرێمی كوردستانەوە هەرناردەی بەندەری جەیهانی توركیا بكات، ئەوەش بەقسەی نێچیرڤان بارزانی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەوان پێشنیازیان بۆ حكومەتی عێراق كردووە، كە نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە هەناردە بكات.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، حكومەتی عێراق تائێستا هۆكاری رازی نەبوونی بەهەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمەوە بۆ هەولێر روونەكردووەتەوەو ئەوانیش هۆكارەكەی نازانن.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، كە ئەگەر حكومەتی عێراق لەرێگەی هەرێمەوە، نەوتی كەركوك هەناردە بكات، قازانجی خۆی دەبێت، ئێمەش ئامادەین لەو پێناوەدا هەموو هاوكارییەك بكەین.

هـ ـ ح