ژنێكی بەتەمەنی 92 ساڵ منداڵێكی خۆی بەفیشەك دەكوژێت

هەمەڕەنگ

04/07/2018‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی ئەمریكا رایگەیاند، كە ژنێكی بەتەمەنی 92 ساڵ لەرێگەی دەمانچەوە، منداڵێكی خۆی كوشتووە.

منداڵی ئەو ژنە تەمەنی 72 ساڵ بووە، كە لەلایەن دایكییەوە "ئانا مای" كوژراوەو دوای رووداوەكەش دەستگیركراوە.

رووداوەكە لەناوچەیەكی فینیكس روویداوە، كە كێشەی دارایی لەنێوانیان هەبووەو ئێستاش ژنەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

هـ ـ ح

بەپەلە