شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت 30 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌شبكات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئاگاداری نیگه‌رانی مامۆستایانین له‌باره‌ی خشته‌ی موچه‌وه، به‌ڵام هیچ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو له‌دواخستنی موچه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێكدا نییه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت 30 رۆژ جارێك موچه دابه‌شبكات.
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ی ڕاگه‌یاند، كه له‌خشته‌كه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕێندرابوه‌وه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، هاوكات به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌یه‌كه‌م وه‌زاره‌تدا نییه.
ڕ . ج