شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌مانگی داهاتوه‌وه له‌دابه‌شكردنی موچه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێته دوه‌م وه‌زاره‌ت.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند، "وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوام بوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو
بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەشدەكرێت".
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم:
1_ لە كۆبونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوار شەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانی مامۆستایان كرد لەسەر ریزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆك وەزیران تاكیدی كردەوە كە پابەندبین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا.
2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوام بوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەشدەكرێت.
3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمی مووچەبێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەشەوە رایدەگەینین، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەم.
ڕ . ج