بۆ یەكەم جار.. رەگەز گۆڕاوێك بەشداری لەكێبڕكێی شاجوانی جیهان دەكات

جیهان

05/07/2018‌ 2508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچێك، كە لەبنەرەتدا رەگەزی گۆڕاوەو ئیسپانییە، بەشداری لەكێبڕكێی شاجوانی جیهان دەكات، كە لە لاس فیگاسی ئەمریكا بەرێوەدەچێت.

پێگەی گۆڤاری "The Advocate" بڵاویكردووەتەوە، كە یەكەم جارە لەمێژووی كێبرێكی دیاریكردنی شاجوانی جیهان، كچێك بەشداری دەكات، كە لەبنەرەتدا رەگەزی خۆی گۆڕیوە.

ئەو كچە ناوی ئەنجیلا بۆنسەو توانی نازناوی شاجوانی ئیسپانیا بەرێتەوەو بەهۆی بردنەوەی ئەو نازناوەش دەتوانێت بەشداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان بكات.

ئەو كچە ئیسپانییە كاری هونەری دەكات‌و تەمەنی 26 ساڵەو لەمنداڵیدا هەستیكردووە، كە رەگەزی تەواو نییە، بۆیە لەساڵی 2014 لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە رەگەزی خۆی گۆڕیوە.

هـ ـ ح