لەمردن دەتپارێزێت.. رۆژانە شەش كوپ قاوە بخۆرەوە

جیهان

05/07/2018‌ 992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی پەیمانگای نیشتمانی ئاورامی ئەمریكی رێنمایی خەڵك دەكەن، كە رۆژانە رێژەیەكی باش قاوە بخۆن، بەشێوەیەك بگاتە 6 كوپ.

زاناكان لەئەنجامی توێژینەوەیەك ئاشكرایانكردووە، كە خروادنەوەی قاوەەی رۆژانە بەرێژەی شەش كوپ، ئەوە رێژەی مردن لە 16% لەمرۆڤ كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری ژینگەی ئەمریكی بڵاوبووەتەوەو زانایان لەماوەی ساڵەكانی 2006-2016، توێژینەوەیان ئەنجامداوە، ئەوەش لەسەر زیاتر لە 500 هەزار كەس، كە تەمەنیا لەنێوان 38 و 73 ساڵ بووە، كە لەماوەی ئەو ساڵانەدا، چاودێری رێژەی خواردنەوەی قاوەیان كردوون.

توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی قاوە بەرێژەی 8 كوپ لەرۆژێكدا رۆژەی مردن 14% كەمدەكاتەوە، بەڵام خواردنەوەی شەش فنجان قاوە رێژەكە بۆ 16% زیاد دەكات، بۆیە نابێت لەخواردنەوەی قاوەش زیادەڕۆیی بكرێت.

هـ ـ ح