كاركردنی هەفتانەی 45 سەعات بۆ ژنان مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات

جیهان

05/07/2018‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، كاركردنی ژنان لەهەفتەیەكداو بۆ ماوەی 45 سەعات مەترسی دروست دەكات

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كاركردنی 45 سەعاتی بۆ ژنان لەماوەی هەفتەیەكدا دەبێتە هۆی نەخۆشی شەكرە لەجۆری پلە یەك.

توێژینەوەكە لەكەنەدا ئەنجامدراوەو تێدا 7065 ژن بەشدارییان كردووە، كە تەمەنیان لەنێوان 35 و 74 ساڵ بووەو ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بووەو ئەوە سەلمێنراوە سەعاتی كاركردن كاریگەری لەسەر دروستبوونی نەخۆشی شەكرە دروست دەبێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئەوەی سەماندووە، كە ئەو ژنامەی تەمەنیان لە سەروو 45 ساڵییەوە رێژەی تووشبوونیان بەشەكرە 63% زیاد دەكات، ئەگەر بێت‌و هەفتانە 35 بۆ 45 سەعات كار بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە