سكارلیت جۆهانسۆن رووبەڕووی هێرشی توند دەبێتەوە

جیهان

05/07/2018‌ 1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكارلیت جۆهانسۆن هێرشێكی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەرە، ئەوەش بەهۆی ئەو رۆڵەی لەچەند فیلمێك گێڕاوییەتی.

هۆكاری سەرەكی بۆ هێرشەكانی سەر جۆهانسۆن (33 ساڵ) بۆ رۆڵبینییەتی لەفیلمە نوێیەكەی بەناوی "Rub & Tug"، كە رۆڵی پیاوێك دەبینێت، رەگەزی خۆی گۆڕیوە.

چیرۆكی فیلمەكە راستەقینەیەو ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە رۆڵی پیاوێك بەناوی "تكس" دەبینێت، مە رەگەزی خۆی گۆڕیوەو وەك ژن مامەڵە دەكات.

هێرشەكان بۆ سەر سكارلیت جۆهانسۆن لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەو رەخنەی وەی لێدەگیرێت، نەدەبوو ئەو رۆڵە ببینێت، كە مومارەسەی سێكسی دەكات.

لەبەرانبەردا سكارلیت جۆهانسۆن رەتیكردووەتەوە، كە كاردانەوەی لەسەر ئەو هێرشانە هەبێت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێتە سەری.

هـ ـ ح