روسیا.. فرۆشتنی پارچە ئەڵماسێكی گەورە بە 17 ملیۆن دۆلار

جیهان

05/07/2018‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "روسا"ی روسی بڵاویكردەوە، كە پارچە ئەڵماسێكی گەورەیان بەنرخێكی خەیاڵی فرۆشتووە.

ئەو كۆمپانیا روسییە لەشاری فلادیفۆستۆكی رۆژهەڵاتی روسیا ئەو پارچە ئەڵماسەیان فرۆشتووە، كە نرخەكەی 17 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو كۆمپانیا رووسییە لەدوای رێكخستنی زیادكردنی ئاشكرا لە نێوان 18 بۆ 29 حوزەیران، ئەو ئەڵماسەی فرۆشتووە، كە جگە لەو پارچە ئەڵماسە 121 پارچەی تری ئەڵماسی فرۆشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لەهەمان شاری روسیا چارچە ئەڵماسێك فرۆشرا، بە بەهای 70 ملیۆن دۆلار، كە ئەوەش گرانترین نرخە لەجیهاندا.

هـ ـ ح