هەڕەشەكانی ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزتردەكاتەوە

جیهان

05/07/2018‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاو هەڕەشەكانی ئێران بۆ هەناردەكردنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا، كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە، بەشێوەیەك نەوتی برێنت لەسەروو 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت، لەكۆتا مامەڵەكان 48 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

ئاژانسەكە، باسی لەش كردووە، كە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 19 سەنت هەر بەرمیلێكی بە 74.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری توركیا پێشتر هەڕەشەی كرد بەوەی ئێران ڕێگە نادات نەوتی وڵاتانی دراوسێی هەناردەبكرێن ئەگەربێت‌و واشنتن بەردەوامبێت لە ناچاركردنی وڵاتان لە نەكڕێنی نەوتی ئێران، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

هـ ـ ح