شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی سوپای
پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كات‌و جه‌ختده‌كاته‌وه
كه یان هەمو وڵاتانی كه‌نداو به‌هاوبه‌شی گه‌روه‌كه به‌كارده‌هێنن یان گه‌روه‌كه
داده‌خرێت.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە
محەمەد عەلی جەعفەریی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، لەوتارێکدا ڕایگەیاند "دەبێت
دوژمن چاک ئەوە بزانێت کە گه‌روی هورمز یان هەموانە یان بۆ کەس نییە".
محەممەد جەعفەری ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌گه‌ر رێگه
له‌فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگیرێت به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌وا رێگه
به‌هیچ ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمیی ناده‌ن هورمز به‌كاربهێنێت".
گه‌روی هورمز یه‌كێكه له‌رێره‌وه ئاوییه گرنگه‌كانی
جیهان‌و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه له‌نێوان ده‌ریای عه‌ره‌بی‌و كه‌نداوی
عومان‌و ئۆقیانوسی هندی. گه‌روه‌كه تاكه ده‌رچه‌ی ئاویی عێراق‌و كوه‌یت‌و به‌حره‌ین‌و
قه‌ته‌ره.
هـ ـ ر